بەھۆی بەردەوامبوونی ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا، نرخی خاوی برێنت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی بە111دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە 2014وە ئەمە بۆ یەکەمجارە، نرخی خاوی برێنت ئەم بەرزبوونەوەیە، تۆمار بکات.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ، وڵاتانی ئۆپێک پڵەس کۆببنەوە و ھێرشی سەربازیی رووسیا کە ئەندامێکی سەرەکیی ئۆپێک پڵەسە، بۆسەر ئۆکراینا تاوتوێ بکەن.
ئهمرۆ چوارشهممه 2 ی 3 ی 2022، یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی 6،3 لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە و ھەر بەرمیلێکی بە 111 دۆلار و 21سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس، بەڕێژەی 5،71 لەسەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و ھەر بەرمیلێکی گەیشتە 109 دۆلار و 30 سەنت.
مەترسی ئەوە ھەیە کە ھێرشی سەربازیی رووسیا بۆسەر ئۆکراینا ببێتە ھۆی کەمبوونەوەی ھەناردەکردنی نەوت و گاز لە کاتێکدا، رووسیا لە دوای ئەمریکا بە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوت دادەندرێت.
لەئێستادا رووسیا، 10 ملیۆن و 200 ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بەرھەم دەھێنێت کە لەو ژمارەیە، رۆژانە چوار ملیۆن و 500 ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات، جگە لەوەیش بە گەورەترین ھەناردەکاری گاز دادەندرێت کە ساڵانە 230 ملیار مەتر سێجا گاز ھەناردە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.