Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 02:21

یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی تورکیا ئامادەیە لە هه‌رێمی کوردستان کاربکات

کوردستان TV
100%

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان ، پێشوازی کرد لە جاھید ئۆکلاپ ئەندامی دەستەی گروپی کۆمپانیاکانی تەفکەن و تیمی کۆمپانیاکە ، لەمیانەی گفوگۆکانیان جێگری بۆردی جێبەجێکاری گرووپی تەفکەن ئامادەیی کۆمپانیاکەی دەبڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە سێکتەری پیشەسازی و وزەو رێگەوبان و دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی کە ئەزموونی 65 ساڵ کاکردنیان ھەیەو ماوەی زیاتر لە 45 ساڵە لە شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق کاردەکەن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان سوپاسی دەستپێشخەرییەکەی کردن و پێی راگەیاندن ، ھەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە سێکتەری پیشەسازیی و پڕۆژە ستراتیژییەکان ، پێویستی بەپەرەپێدان و دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی ھەیەو دەیانەوێ سوود لە کۆمپانیا ئەزمووندارو سەرکەوتووەکانی جیھانی وەگرن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.