Erbil 38°C پێنجشەممە 07 ئایار 02:20

سەرۆک بارزانی و جێنین پلاسخارت دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراقیيان تاوتوێكرد

کوردستان TV
100%


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق دەکات

ڕۆژی چوارشەممە 2ـی ئاداری 2022، لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق و ھەنگاوە دەستوریەکانی پێکھێنانی حکومەتی تازە و رێگە چارەکان بۆ تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسی لە عێراق ئاڵوگۆركران.

ھەر لەو دیدارەدا کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا و ھەوڵەکان بۆ ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق تاوتوێ کران و ئاماژە بە ڕۆلی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو بارەیەوە کرا.

بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاریەکان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.