وەزارەتی ئابووری و کەشوهەوای ئەڵمانیا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند كه وڵاتەکەیان بڕی 1.5 ملیار یۆڕۆ بۆ کڕینی گازی سروشتی تەرخان دەکات، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی وزەی پێویستی خۆی لە چوارچێوەی جەنگی ئۆکراینا.
گوتەبێژێکی وەزارەتەکە ڕایگەیاند: حکوومەت ڕێگەی بە کۆمپانیایەکی تایبەت داوە بۆ ڕێککەوتنی گرێبەستەکە، پێویستە کۆمپانیاکە بڕیار بدات کە لە کوێ گازی سروشتی بکڕێت.
ئەڵمانیا زیاتر لە 55%ی ئەو گازەی بەکاری دەهێنێت لە ڕووسیاوە هاوردەی دەکات، ئەم لێدوانەی گوتەبێژی وەزارەتەکە نیشانەی ئەوەیە کە ئەڵمانیا دەیەوێت ئەم ڕێژەیە کەمبکاتەوە.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە وڵاتانی ئەوروپا سزای جۆراوجۆری نیودەوڵەتییان بەسەر ڕووسیا سەپاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.