Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 01:01

ڕووسیا گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئۆكراینای كۆنتڕۆل كرد

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ زانیارییان پێگه‌یشتووه‌ ڕووسه‌كان به‌ته‌واوی ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر وێستگه‌ی زابۆرۆگیا كارۆئه‌تۆمی ئۆكراینی.

رافایێل گرۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕایگه‌یاند: ڕووسه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندین كه‌ شه‌وی ڕابردوو چوونه‌ته‌ نێو وێستگه‌ی زابۆرۆگیا كارۆئه‌تۆمی ئۆكراینی و ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ریشیان كۆنتڕۆل كردووه‌.

وێستگه‌ی زابۆرۆگیا له‌ 6 وزه‌ی كارۆئه‌تۆمی پێكدێت له‌ كۆی ئه‌و 15 وزه‌ی كارۆئه‌تۆمییه‌ی ئۆكراینا.

لایه‌نی ئۆكراینی و ڕووسه‌كان پێشتر چه‌ندجارێك هۆشدارییان دابوو كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت له‌ نزیك وێستگه‌كه‌ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ بكرێت به‌هۆی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌كه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئێستا كۆنتڕۆلی وێستگه‌كه‌ له‌ژێر ده‌ستی ڕووسه‌كانه‌، به‌ڵام سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و وێسته‌گه‌ش له‌ كاركردن به‌رده‌وامه‌.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.