ئه‌مڕۆ چوارشه‌م عێراق و ئێران ڕوفاتی 81 سه‌ربازیان گۆڕییه‌وه كه مێژووی مردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو.
ڕێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: 72 ڕوفاتی ئێرانی بوون له‌گه‌ڵ 9 ڕوفاتی تر كه هی عێراق بوون.
ڕێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ر 9 ڕوفاتهكهی عێراق ناسنامه‌یان دیار نه‌بووه، به‌هه‌مانشێوه 72 ڕوفاتهكهی ئێرانیش نه‌ناسراون.
ڕێوڕه‌سمی گۆڕینه‌وه‌ی ڕوفاته‌كان له ده‌روازه‌ی سنووری شلامجه له شاری به‌سڕای باشووری عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
جێی باسه هه‌ردوو وڵاتی عێراق و ئێران له ساڵی 2008 ڕێككه‌وتن به سه‌رپه‌رشتی ڕێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ڕوفاتی شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی نێوانیان بگۆڕنه‌وه و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا به‌شێك له ڕوفاته‌كان گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆرێك له كه‌سوكاری هه‌ردوولا گله‌یی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له 30 ساڵ تا ئێستا زۆرێك له ڕوفاتی ڕۆله‌كانیان نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.