ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت (ئۆپیك) بڕیاردرا كه وڵاتانی ئه‌ندام ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ن، زیادكردنه‌كه‌ش له مانگی داهاتووه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
نیوه‌ی زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان بۆ هه‌ردوو وڵاتی ڕووسیا و سعوودیه ده‌بێت كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنی نه‌وتن له ڕكخراوی ئۆپیك.
به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ڕووسیا و سعوودییه ده‌توانن ڕۆژانه بڕی 105 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت زیاد بكه‌ن.
ئه‌م بڕیاره‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك له كاتێكدایه كه ئێستا نرخی نه‌وت له به‌رزترین ئاستدایه له دوای ساڵی 2014وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتبووه 114 دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.