سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ده‌بێت ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا خۆی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات كه ئایا له وڵاته‌كه‌ی بمێنێته‌وه یان بڕوات.
ڕۆژنامه‌نووسێك پرسیاری له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرد سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا پێیوایه زیلینسكی وڵاته‌كه‌ی جێبهێڵێت به‌هۆی به‌رده‌وامی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، له وه‌ڵامدا بایدن گوتی: ده‌بێت زیلینسكی خۆی بڕیاره‌كه بدات، به‌ڵام ئێمه‌ش هه‌رچی له‌تواناماندا بێت بۆی ده‌كه‌ین.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا داوایان له سه‌رۆكی ئۆكراینا كردبوو وڵات جێبهێڵێت، له‌به‌رامبه‌ردا زیلینسكی داوای چه‌كی زیاتری لێ كردبوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رگری زیاتر له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی ڕووسیا بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ حه‌وته‌م ڕۆژ به‌سه‌ر هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا تێپه‌ڕ ده‌بێت و تا ئێستاش سه‌ربازانی ئۆكراینا خۆڕاگرن به‌رامبه‌ر هێرشی هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، هه‌رچه‌نده به‌شێك له شار و ناوچه گرینگه‌كانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.