به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوای ته‌واوبوونی هێرشه‌كانی سه‌ر ئۆكراینا، ڕووسیا پلانی داڕشتووه هێرش بكاته سه‌ر چه‌ند وڵاتێكی تریش یه‌كێك له‌وانه مۆلدۆڤایه.
حكوومه‌تی مۆلدۆڤا به فه‌رمی داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتدارانی بیلاڕووسیا كرد سه‌باره‌ت به خستنه‌ڕووی نه‌خشه‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ڕووسیا كه سه‌رۆكی بیلاڕووسیا ئه‌لیكسه‌نده‌ر لۆكاشینكۆ خستبوویه‌ڕوو و تێیدا به هێڵی تیشكی سوور سنووری داگیركارییه‌كانی ڕووسیای دیاری كردبوو.
لۆكاشینكۆ سه‌رۆكی بیلاڕووسیا كه هاوپه‌یمانی ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیایه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێگه‌ی به هێزه‌كانی ڕووسیا دابوو خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كاربهێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر خاكی ئۆكراینا.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڤیدیۆیه‌ك بڵاوبووه‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وت سه‌رۆكی بیلاڕووسیا ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا ده‌دات، له نه‌خشه‌كه‌دا به هێڵی تیشكی سوور ئاماژه به هێرشكردن بۆ سه‌ر هه‌ردوو شاری ئۆدیسا و تیراسبۆل درابوو.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مۆلدۆڤا داوای له لایه‌نی بیلاڕووسی كرد ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه بده‌ن كه سه‌رۆكه‌كه‌یان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌منی وڵاته‌كه‌یدا خستبوویه‌ڕوو.
جێی باسه ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا پێشتر هۆشداری دابووه سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا كه پلانه‌كانی ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا ئه‌وه‌یه زۆرێك له وڵاتانی ئه‌وروپا داگیر بكات به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر له هێرشه‌كانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.