Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:25

تره‌مپ: چاوه‌ڕێی هێرشی چین بۆ سه‌ر تایوانیش بكه‌ن

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕایگه‌یاند كه‌ پێيوایه‌ هێرشی چینیش بۆ سه‌ر تایوان زوو یان دره‌نگ هه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی (فۆكس بزنس) ڕایگه‌یاند: پێموایه‌ زوو یان دره‌نگ جه‌نگی نێوان چین و تایوانیش ده‌ست پێ ده‌كات.

له‌باره‌ی هۆكاری هێرشه‌كه‌، ڕایگه‌یاند: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چینییه‌كان ده‌زانن ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا چه‌نده‌ گه‌مژه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌زانن سه‌ركرده‌كانمان شیاو و زیره‌ك نین، بێگومان كاره‌كه‌ش ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ كاته‌ زێڕینه‌كه‌یانه‌‌.

تره‌مپ هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ی له‌ شێوازی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی جۆ بایدن گرت به‌تایبه‌تیش له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان كه‌ بووه‌ هۆی ڕوودانی كاره‌سات له‌و وڵاته‌ و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان 85 ملیار دۆلاری له‌دوای خۆی به‌جێهێشت له‌گه‌ڵ چه‌ندان هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی كه‌ تا ئێستا هه‌وڵی خۆڕزگاركردن له‌و وڵاته‌ ده‌ده‌ن.

له‌ كۆتاییدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ چینییه‌كان باش ده‌زانن ئێستا باشترین هه‌له‌ بۆیان تا ئه‌و خه‌ونه‌ی چه‌ندان ساڵه‌ به‌دوایدا وێڵن بۆ داگیركردنی تایوان، ئه‌نجامی بده‌ن.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.