Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 00:27

لاڤرۆڤ هۆشداری ده‌دات.. هه‌ر شه‌ڕێكی جیهانی شه‌ڕی چه‌كی ئه‌تۆمی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هۆشداری دایه‌ هه‌موو وڵاتانی جیهان كه‌ هه‌ر شه‌ڕێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌، بێگومان ئه‌و كاتیش سه‌ركه‌وتووی تێدا نابێت.

سێرگی لاڤرۆڤ بۆ كه‌ناڵی (جه‌زیره‌) ڕایگه‌یاند: ئامانجی هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر ئۆكراینا پاراستنی سنووره‌كانی ڕووسیایه‌، نابێت هیچ چه‌كێك له‌ نزیك سنووره‌كان هه‌بێت بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ ڕووسیا.

ڕاشیگه‌یاند: ئۆكراینا هه‌موو توانا و ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی، بێگومان پلانی هێزه‌كانی ڕووسیاش ئاشكرا و ڕوونه‌ ئه‌ویش داماڵینی چه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ و هه‌روه‌ها دروستنه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ نابێت هیچ شه‌ڕێكی جیهانی ڕووبدات، چونكه‌ شه‌ڕه‌كه‌ ده‌بێته‌ به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی و بێگومان ئه‌و كاتیش هیچ لایه‌نێكی براوه‌ی تێدا نابێت.


 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.