کەیومەرس لەتیفی مامۆستایەکی زمانی کوردی خەڵکی شاری سنەیه له كوردستانی ئێران زیاتر لە دوو هەفتەیە لەلایەن هێزە ئهمنییهكانی ئێرانەوە دهستیگر كراوە و تا ئێستا چارهنووسی نادیاره.
فەرید لەتیفی، چالاکوانی سیاسی به دهنگی ئهمریكای راگهیاند: کەیومەرس چالاکوانێکی ناسراوی شاری سنەیە و لە بوارەکانی زمان و ژینگەپارێزی، شوناس و فەرهەنگی کوردیدا زیاتر لە 10 ساڵە لە ئەنجومەنی مەولەوی شاری سنەدا چالاک بووە.
راشیگهیاند، کەیومەرس له ساڵی 2009وە ئەمە دووەم جارە لە لایەن ئێرانهوه به تۆمەتی بانگەشەکردن لە دژی حکومەت و هاوکاری لەگەڵ پارتە سیاسییەکانی کوردستان زیندانی بكرێت.
ئاماژهی بهوهشكردووه، هەرچەندە ئەنجومەنی مەولەوی لە رووی یاساییەوە ئازادە بەڵام ئەگەر کارکردن بەو شێوەیە نەبێت کە حکومەت دەیەوێت، ئەوە کێشە و گرفت و تەنانەت گرتنی بەدوادا دێت.
کەیومەرس لەتیفی مامۆستایەکی زمانی کوردی ئاماژە بةوةش دةكات، کە تەنانەت بنەماڵەی کەیومەرس لە ژێر فشاردایە و تا ئێستا ئیتلاعاتی ئێران چەندین جار هێرشی كردووهته سەر بنەماڵەی ناوبراو و ئازاریان داون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.