Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 22:38

هەولێر.. پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی جێبەجێ كرا

کوردستان TV
100%

لەسەر داهاتی شارەوانی، پرۆژەیەكی قیڕتاوكردن و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی لە شاری هەولێر جێبەجێ كرا و سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاماژە بەوە دەكات لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو شوێنانەی تر كە پێویستییان بە خزمەتگوزارییە بەردەوام دەبن و پرۆژەی هاوشێوە لە چەند شوێنێكی دیكەی شارەكە جێبەجێ دەكرێن.
دوێنێ چوارشەممە تیمەكانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە سنووری شارەوانیی پێنج، پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریی قیڕتاوکردن و دروستکردنی ئاوەڕۆی لوولەییان لە گەڕەكی مەنتكاوە جێبەجێ كرد، كە پڕۆژەکە لەسەر داهاتی 15٪ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرە و  بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێ كرا

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.