ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 3-3-2022 هونه‌رمه‌ند "چیمه‌ن ئیسماعیل ڕه‌شان"پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌كاته‌وه، چه‌ندین تابلۆی هونه‌ری خۆی نمایش ده‌كات.
چالاكییه‌كانی هونه‌رمه‌ند چیمه‌ن ئیسماعیل:
پێشانگای تایبه‌تی
1992 یه‌كه‌مین پێشانگه له ژێر ناونیشانی (سیمفۆنیای ره‌نگ) –سلێمانی.
1993 دووه‌مین پێشانگه له شاری نۆرمبێرگ- ئه‌ڵمانیا .
1994 سێیه‌مین پێشانگه له سلێمانی و هه‌ولێر.
1997 چواره‌مین پێشانگه –گه‌له‌ری زاموا –سلیمانی.
1998 پێنجه‌مین پێشانگه له ژێر ناونیشانی ( خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌یت) سلێمانی .
2001 شه‌شه‌مین پێشانگه تایبه‌ت به ئه‌نفال بۆ شانۆگه‌ری (گۆڕستانێكی بێ گۆڕ) هۆنراوه‌ی شاعیر (قوبادی جه‌لی زاده) و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند (حسێن میسری)
2001 حه‌وته‌مین پێشانگه له سلێمانی .
2006 هه‌شته‌مین پێشانگه –گه‌له‌ری سه‌رده‌م –سلێمانی .
2010 نۆیه‌مین پێشانگه له رۆژی ڤالانتایندا بۆ هونه‌رمه‌ند (حسێن میسری)
2011 ده‌یه‌مین پێشانگه له شاری هه‌ولێر.
2012 یانزه یه‌مین پێشانگه له ئیسپانیا له‌توریخون گه‌له‌ری لاكاخادیل ارت – مه‌درید.
2012 پێرفۆمانسی (گه‌مه‌ی شاره‌كه‌م) له‌یادی شاری سلێمانی، نووسین و ده‌رهێنان.
2014 دوانزه‌یه‌مین پێشانگه له گه‌له‌ری ئه‌منه سوره‌كه – سلێمانی.
2015 سیانزه‌هه‌مین پێشانگه (ڕۆ‌حیان سپی تر له سپی x ڕه‌ش تر له ڕه‌ش- سلێمانی.
2016 چوارده‌هه‌مین پێشانگه (ئنستله‌یشن) له سلێمانی.
2017 پێرفۆمانسی (گۆماوێكی جوڵاو پڕپڕ له وشه‌ی وه‌ستاو) له مه‌له‌وانگه‌ی ته‌لاری خێزانی- سلێمانی.
2018 پێرفۆمانسی (نامه بۆ كێ بنوسین، بۆ كێی بنێرین، بۆ كێی بخوێنینه‌وه) له سه‌كۆی ئازاد- سلێمانی.
2019 نووسین و ده‌رهێنانی نمایشی (من لێره‌م، ئێوه‌ش له‌گه‌ڵمدان) بۆ ژیاننامه‌ی هونه‌رمه‌ند حسێن میسری له پێنجه‌مین فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قام – كه‌ركوك.
2020 پانزه‌یه‌مین پێشانگه له سه‌رده‌می كۆرۆنادا له سۆشیال میدیا نمایشكرا.
1983 تا 2021 به‌شداری (69) پیشانگه‌ی هاوبه‌شی كردووه له (سلێمانی، به‌غداد، هه‌ولێر، كه‌ركوك، سنه، تاران، ئه‌ڵمانیا، پاریس، كه‌نه‌دا، نیویۆرك، له‌نده‌ن، هۆڵندا، یابان،كۆریای باشور، ڤینیسیا) كردووه.
پیشانگه‌یه‌كه له كاتژمێر 4ی ئێواره له هۆڵی ئه‌منه سووره‌كه ده‌كرێته‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.