به‌هۆی نیگه‌رانی له كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنەڕوو لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت 119 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت رۆژەکەی بە 113 دۆلار و93 سەنت تەواو کرد.
له ئێستاشدا نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا 6،04 به‌رزبوونه‌وه‌ی بەخۆیەوە بینی و بە119 دۆلار و 76 مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە 116 دۆلار و 50 سەنت فرۆشرا.
به‌م جۆره نرخی خاوی برێنت له ئایاری 2012ه‌وه و خاوی رۆژئاوای تێکساس-یش له ئه‌یلوولی 2008ه‌وه تا ئێستا به‌رزترین نرخیان تۆمار كرد.
سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر رووسیا به‌هۆی هێرشه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا وای كردووه، ژماره‌یه‌ك له كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ده‌رهێنانی سووته‌مه‌نی بیر له كشانه‌وه له رووسیا بكه‌نه‌وه یاخود بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كاره‌كانیان رابگرن، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هۆی دروستبوونی نیگه‌رانی له كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وت و گازی رووسیا و له ئاكامی ئه‌وه‌یشدا كاریگه‌ری دروست بووه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.