Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 22:23

یەک ملیۆن ئۆکراینی بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرایناوە پەنابەر بوون

کوردستان TV
100%


39 وڵات بۆ لێپرسینەوە لەو تاوانکارییانەی لە ئۆکراینا دەگوزەرێت لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی داوا تۆمار دەکەن.


داواکاری گشتیی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، کەریم خان رایگەیاند، 39 وڵات کە لەنێویاندا هەریەکە لە وڵاتانی (بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا) هەن بۆ لێپرسینەوە لەو تاوانکارییانەی لە ئۆکراینا دەگوزەرێت پەنایان بردووەتە بەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و داوایان تۆمار کردووە.

کەریم خان ئاماژەی بەوە دا دوای وەرگرتنی داواکانیان دەستیان بە کۆکردنەوەی بەڵگە کردووە لەبارەی تاوانی جەنگ، تاوان دژبە مرۆڤایەتی و کۆمەڵکوژی لە ئۆکراینا.

داواکاری گشتیی لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، کەریم خان ئاشکراشی کرد بۆ بەڕێوەچوونی لێپرسینەوەکان بەشێوەیەکی کاریگەر پێویستیان بە هەماهەنگیی وڵاتان هەیە.

کەریم خان هۆشداری دا گرووپە شەڕکەرەکان لە ئۆکراینا کە پابەندی یاسا مرۆییەکان بن و لە ئەگەری پێشێلکاریدا رووبەڕووی لێپرسینەوە و سزای یاسایی دەبنەوە لەلایەن دادگای تاوانەوە.


بەهۆی پاڵپشتی نەکردنی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەلایەن رووسیا و ئۆکراینا، دەسەڵاتی بڕیاردانی دادگاکە لە بەرامبەر ئەو تاوانکارییانەی لەو دوو وڵاتە ئەنجام دەدرا، سنووردار بوو.

دوای تۆمارکردنی داوا لەلایەن 39 وڵات بۆ لێپرسینەوە لەو تاوانکارییانەی لە ئۆکراینا ئەنجام دەدرێن، سنووری دەسەڵاتی بڕیاردانی دادگاکە بەرفراوان کرا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.