Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 22:20

ڕووسیا مانای نیشانه‌ی (V و Z) سه‌ر تانك و ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانی ئاشكرا كرد

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا له‌ كۆتاییدا مانای نیشانه‌كانی (V  و  Z) سه‌ر تانك و ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكراینای ئاشكرا كرد.

سه‌رجه‌م ئه‌و تانك و زریپۆش و ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییانه‌ی سوپای ڕووسیا له‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئۆكراینا نیشانه‌ی (V  و  Z) له‌سه‌ر نووسراوه‌، بوونی ئه‌م نیشانانه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شه‌ڕدا قسه‌ی جیاجیای لێ كه‌وتبووه‌وه‌‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا له‌ ماڵپه‌ڕی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئینستگرام) ڕایگه‌یاند: پیتی Z به‌ مانای سه‌ركه‌وتن دێت، هه‌روه‌ها پیتی V هێز له‌ ڕاستیدا به‌ده‌ست دێت، به‌ واتایه‌كی تر كه‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ ده‌بێت هه‌ر به‌ده‌ست بهێنرێت.‌

جێی باسه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكراینا پێ ده‌نێته‌ ڕۆژی هه‌شته‌مه‌وه‌ و به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییانه‌ش به‌سه‌دان سه‌رباز له‌ هه‌ردوولا كوژران و هه‌زاران هاووڵاتی ئۆكراینیش ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.

 

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.