سەرۆکی فەڕەنسا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا قسەی کردووە و پووتین ڕەتی کردۆتەوە هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا ڕابگرێت.
ئیمانوێڵ ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆک ڤلادیمێر پووتین بیروڕاکانمان ئاڵوگۆڕ کرد، پووتین ڕەتی کردەوە هێرشەکان لە دژی ئۆکراینا ڕابگرێت.
سەرۆکی فەڕەنسا جەختیشی کردەوە کە هێشتنەوەی دیالۆگ بۆ ڕێگەگرتن لە درامی مرۆیی کارێکی پێویستە، لە هەوڵەکان و پەیوەندییەکانم بەردەوام دەبم.
ڕوونیشی کردەوە "ئەنجامدانی دیالۆگ بۆ پاراستنی خەڵک، بۆ بەدەستهێنانی چەند ئەنجامێک بۆ ڕێگەگرتن لە درامی مرۆیی و کۆتاییهێنانە بەم جەنگە."
ئاماژەی بەوەشدا کە ئەمە ئەرکی خۆمە، هاوشانی سەرۆک زێلێنسکی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕژدبوونم تا کۆتایی دەمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.