Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 22:40

ماكڕۆن خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا كاندید ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئیمانوێل ماكڕۆن شه‌وی ڕابردوو دووباره‌ خۆكاندیدكردنه‌وه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

ماكڕۆن /44 ساڵ/ به‌ڵێنی دا كه‌ ئه‌گه‌ر دووباره‌ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستبێنێته‌وه‌ كار بكات بۆ باشتركردنی بارودۆخی فڕه‌نسا و ئه‌وروپا و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ ئێستا ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه‌.

ماكڕۆن له‌ په‌یامێكدا بۆ فڕه‌نسییه‌كان داوای كرد دووباره‌ بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك متمانه‌ی پێ بده‌نه‌وه‌ و وه‌ك سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵیبژێرنه‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و كاندیده‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیان بمێنێته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین ته‌حه‌داكانی ئه‌م سه‌رده‌مه كه‌ ڕووبه‌ڕووی فڕه‌نسا و ئه‌وروپا بووه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی فڕه‌نسا له‌ ڕۆژی 10ی نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ بۆ ساڵانی 2022 تا 2027، وه‌ك لیستی سه‌ره‌تاییش پێشبینی ده‌كرێ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 40 كه‌س خۆیان تۆمار بكه‌ن بۆ چوونه‌ نێو ڕكابه‌رییه‌كانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.