ده‌سته‌ی فریاكه‌وتنی ئۆكراینا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی نزیك وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیای ڕاگه‌یاند كه نزیك بوو جیهان تووشی كاره‌ساتێكی مه‌ترسیداری گه‌وره بكات.
هێزه‌كانی سوپای ڕووسیا له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێرشیان كردبووه سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا و به‌هۆیه‌وه ئاگرێكی گه‌وره له باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌نیشت وێستگه‌كه كه‌وتبووه.
دمیترۆ كۆلیبا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا هۆشداری دابوو له ته‌قینه‌وه‌ی وێستگه‌كه كه ده‌بووه هۆی دروستبوونی كاره‌ساتێكی ئه‌تۆمی گه‌وره بۆ سه‌ر جیهان كه ده‌جار له كاره‌ساته‌كه‌ی پێشووی چێرنۆبڵ مه‌ترسیدارتر ده‌بوو.
وه‌زیره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا كارمه‌نده‌كانی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا دواجار توانیان سه‌رجه‌م ده‌رچه‌كانی وێسته‌گه به سه‌لامه‌تی دابخه‌ن و ئاگره‌كه‌ش كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
دمیترۆ كۆلیبا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێستا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا نه‌ماوه و توانرا جیهان له كاره‌ساتێكی ئه‌تۆمی مه‌ترسیدار ڕزگار بكرێ.
جێی باسه وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا له ساڵی 1985 له‌سه‌ر ده‌ستی ڕووسه‌كان دروستكراوه و له 6 وێستگه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمی بۆ دروستكردنی كاره‌بای به‌شێكی زۆری ئۆكراینا پێكهاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.