جه‌نه‌ڕال ئه‌ندرێ سۆخۆفیچكی فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی حه‌وتی هێزی هه‌ماهه‌نگی ئاسمانی له شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ سوپای ئۆكراینا كوژراوه.
میدیاكانی ڕووسیا ئاشكرایان كرد كه فه‌رمانده سۆخۆفیچكی 47 ساڵ له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سوپای ئۆكراینا به چه‌كی قه‌ناس پێكراوه و كوژراوه.
سۆخۆفیچكی ده‌رچووی ئه‌كادیمیای سه‌ربازی ڕووسیا له ساڵی 1995 بووه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه بووه‌ته یه‌كێك له فه‌رمانده دیاره‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی و پێشتریش له ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كانی وڵاتی سووریا به‌شدار بووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ به مه‌ڕاسیمێك ته‌رمی سۆخۆفیچكی فه‌رمانده بگه‌ڕێنرێته‌وه ڕووسیا و به خاك بسپێردرێ.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا پێشتر ئاماری كوژراوان هێرشه‌كانی سه‌ر ئۆكراینای ئاشكرا كردبوو كه ئه‌مڕۆ پێ ده‌نێته ڕۆژی نۆیه‌مه‌وه و تا ئێستا 498 سه‌رباز كوژراون و هه‌روه‌ها 1597 سه‌ربازی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.