ئه‌مڕۆ هه‌ینی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی هێزه‌كانی ڕووسیا به فه‌رمی كۆنتڕۆڵكردنی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له باشووری ئۆكراینا ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ییه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: هێزه سه‌ربازه‌كانی ڕووسیا توانیان به‌ته‌واوی وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا كۆنتڕۆڵ بكه‌ن دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شه‌ڕ له ده‌وروبه‌ری وێستگه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا وێستگه‌كه به‌ته‌واوی له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی ڕووسیایه و كارمه‌ندانی ئۆكراینی وێستگه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی كاری ڕۆژانه‌ی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان ئاگرێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی ته‌نیشت وێستگه‌كه كه‌وتبووه‌وه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆنتڕۆكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان ڕاگه‌یاندبوو كه له ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی ئاگره‌كه به وێستگه‌كه كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمی له ناوچه‌كه دروست ده‌كرد كه پێشبینی ده‌كرا ده‌یانجار له كاره‌ساته‌كه‌ی پێشووی چێرنۆبڵ مه‌ترسیدارتر ده‌بوو.
جێی باسه وێستگه‌ی ئه‌تۆمی زاپۆریژیا له ساڵی 1985 له‌سه‌ر ده‌ستی ڕووسه‌كان دروستكراوه و له 6 وێستگه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمی بۆ دروستكردنی كاره‌بای به‌شێكی زۆری ئۆكراینا پێكهاتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.