باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئۆكراینا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه.
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای ئۆكراینا له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌مان له شاری به‌غدا ده‌ربڕینی پاڵپشتییه له‌گه‌ڵ كیێف به‌رامبه‌ر شه‌ڕ و داگیركارییه‌كانی ڕووسیا.
ڕاشیگه‌یاند: شه‌ڕی پووتین له‌سه‌ر ئۆكراینا خاڵی هه‌ره‌س و هێرشی ڕاسته‌وخۆیه نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئۆكراینا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی و جیهان.
باڵیۆزخانه‌كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ناتوانین بێده‌نگ بین، به‌ڵكو له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته هه‌ڵوێستمان هه‌بێت، بۆ پاڵپشتیش له ئۆكراینا ئاڵای ئه‌و وڵاته‌مان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌مان له شاری به‌غدا به‌رز كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.