ڕۆژنامه‌یه‌كی ئینگلیزی ئاشكرای كرد كه ڤلادیمێر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه تا ئێستا له 3 هه‌وڵی كوشتن و تیرۆركردن ڕزگاری بووه.
ڕۆژنامه‌ی (تایمز) ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه: كۆشكی كرملین دوو هێزی تایبه‌تی ناردووه‌ته شاری كیێفی پایته‌خت بۆ تیرۆركردنی زیلینسكی، هێزه‌كانیش بریتین له گرووپی(ڤاگنه‌ر) له‌گه‌ڵ هێزێكی تایبه‌تی چیچانییه‌كان.
هه‌رزوو ده‌زگا هه‌واڵگری و ئاژانسه تایبه‌ته‌كانی ئۆكراینا سه‌رۆكیان له‌م زانیارییانه ئاگادار كرده‌وه، هه‌روه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته‌ش ئاشكرای كرد كه به هۆی زانیارییه كۆكراوه‌كانیان توانیویانه سێ جار زیلینسكی له تیرۆركردن ڕزگار بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌كه هێزه تایبه‌ته‌كه‌ی ڤاگنه‌ر كه ئێستا له ته‌واوی ئۆكراینا بڵاوه‌یان پێ كراوه له 400 سه‌ربازی مه‌شقپێكراو و ئاماده‌كراو پێكدێن.
گرووپه‌كه نه‌ك هه‌ر ته‌نیا سه‌رۆكی ئۆكراینا، به‌ڵكو لیستێكیان 24 كه‌سیان له‌لایه و داوایان لێ كراوه هه‌موویان تیرۆر بكه‌ن.
وا پلانیشی بۆ دانراوه كه له كاتی جێبه‌جێكردنی ئامانجه‌كان و كوشتنی زیلینسكی، ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا به ساخله‌می لێی ده‌ربچێت و ڕایبگه‌یه‌نێ كه ئه‌وان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌و كارانه‌وه نییه.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه بۆ ڕۆژنامه‌ی (تایمز) ئاشكرای كردووه كه سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه و كوشتنی سه‌رۆكی ئۆكراینا، كاریگه‌ری گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه دروست ده‌كات و به‌ته‌واوی ئاماژه‌كان ده‌گۆڕێت.
گرووپه‌كه‌ی ڤاگنه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی ئۆلیگارش یه‌ڤگینی پریگۆزین كه به (چێشتێلنه‌ری پووتین) ناسراوه، 5 هه‌فته پێش ده‌ستپێكی شه‌ڕ به چه‌ند فڕۆكه‌ی تایبه‌ت هه‌ڵدرابوونه سه‌ر خاكی ئۆكراینا، هه‌روه‌ها له‌به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌ش بڕه پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحیان له‌لایه‌ن ڕووسیاوه پێدراوه.
ئامانجی سه‌ره‌كی گرووپی ڤاگنه‌ر تیرۆركردنی زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا و وه‌زیرانی حكوومه‌ته‌كه‌ی و ڤیتالی كلیچكۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی شاری كیێف و ڤلادیمێری برا‌یه‌تی.
هه‌ر دوای گه‌یشتنی زانیارییه‌كان ئۆكراینا له ڕۆژی شه‌مووی ڕابردووه‌وه قه‌ده‌خه‌ی هاتوچۆی له ته‌واوی شاری كیێف بۆ ماوه‌ی 36 كاتژمێر ڕاگه‌یاندبوو، داواشی له هاووڵاتییان كردبوو هه‌موو له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه تا سوپا به‌ته‌واوی ئاژاوه‌گێڕان له‌ناو ده‌بات.
ئه‌ندامانی گرووپی ڤاگنه‌ر به مۆبایل چاودێری جووله‌ی سه‌رۆكی ئۆكراینا و هاوڕێیه‌كانیان كردووه تا له شوێنێك بیانكه‌نه ئامانج و له‌ناویان ببه‌ن.
سه‌باره‌ت به هێزه تایبه‌ته چیچانییه‌كه‌ش، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای ئۆكراینا شوێنه‌كه‌یان ئاشكراكراوه و سه‌رجه‌میان له‌ناوبراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.