نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به زیاتر له 111 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ش به‌شێكی زۆری په‌یوه‌ندی به هێرشه‌كانی سه‌ر ئۆكراینا و ئابلووقهكانی سه‌ر ڕووسیا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپاوه هه‌یه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبووه‌وه و 63 سه‌نتی هاته‌سه‌ر و گه‌یشته 111.09 دۆلار.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه و گه‌یشته 108.31 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پێرێ چوارشه‌م نرخی نه‌وت گه‌یشتبووه به‌رزترین ئاست له ساڵی 2014وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 114.23 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرابوو، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی تێكساسیش گه‌یشتبووه 112.84 دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.