سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە هاوپەیمانیەتییەکەیان ناوچەیەکی دژە فڕین لە ئۆکراینا دروست ناکات، دوای ئەوەی کیێڤ داوای هاوکاری کرد بۆ وەستاندنی تۆپبارانەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە.
یانس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانیەتییەکە ڕایگەیاند:تاکە ڕێگە بۆ دروستکردنی ناوچەی دژە فڕین، ناردنی فڕۆکەی جەنگی ناتۆیە بۆ ئاسمانی ئۆکڕاینا و بۆ ئەوەی فڕۆکەکانی ڕووسیا بکەنە ئامانج، ئەمەش وادەکات ببێتە هۆی شەڕێکی سەرتاسەری لە ئەوروپا و چەندین وڵاتی دیکە بگرێتەوە، بەمەش کارەساتێکی مرۆیی گەورەتری لێدەکەوێتەوە.
هۆشداریشی دا کە لەوانەیە ڕۆژانی داهاتوو بۆ ئۆکراینا خراپتر بێت و وێرانکاری زیاتری بەدوا بێت بەهۆی بەکارهێنانی قورسترین چەکەکان لەلایەن ڕووسیاوە.
وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا بە ئۆنڵاین لە کۆبوونەوەکە بەشداربوو و دوای کۆبوونەوەکە تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "ئێستا بجوڵێن بەر لەوەی درەنگ بێت."
ئاماژەی بەوەشدا "ڕێگە مەدەن پووتین ئۆکراینا بکات بە سووریا، ئێمە ئامادەین بۆ شەڕکردن و بەردەوام دەبین ، بەڵام پێویستمان بە هاوبەشە بۆ یارمەتیدانمان."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.