له هه‌فته‌ی بیست و حه‌وته‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیال مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی ڕیال سۆسیداد ده‌كات.
یاریزانانی ڕیال مه‌درید چه‌ند ڕۆژێكه له مه‌شق و ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌م یاریه، كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش پلانێكی تۆكمه‌ی داڕشتووه تا یانه‌ی شاهانه له سه‌ركه‌وتنه‌كان دانه‌بڕێ و پێگه‌ی خۆی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی لالیگا به‌هێزتر بكات.
له یاری ئه‌م شه‌ودا، تۆنی كرۆسی ئه‌ڵمانی به‌هۆی پێكان و فێدی ڤالڤێردی ئۆرگوایی به‌هۆی نه‌خۆشی له ڕیزی ڕیال داده‌بڕێن، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ردوو یاریزان بۆ یاری چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌به‌رامبه‌ر پاریس سانجێرمان له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ ئاماده‌بن.
هاوكات دێڤید ئالابای نه‌مسایی و گاریس به‌یلی وێڵزی پێكانیان چاك بۆته‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه پێكهاته‌ی میرێنگی، ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی شه‌ست خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و سۆسیدادیش به چل و چوار خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ند دێت، له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا، ڕیال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له سۆسیدادی بردبووه‌وه.
له‌لالیگادا ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید میوانداری ریال سۆسیداد ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.