له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و حه‌وته‌مینی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی سێڤییا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی دوو خالی گرینگی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێشی میوانداری له ده‌ستدا.
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای میندیزۆ رۆزا به‌رێوه چوو ، له ته‌واوی ماوه‌ی یاسایی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوولا له هه‌ولی تۆمار كرنی گۆل‌دا بوون ، خۆسی لویس و تۆماس بیناو مانوێل گارسیا چه‌ند جارێك به‌ختی خۆیان له گۆلی یاسین بۆنۆی گۆلپارێزی سیڤیا تاقی كرده‌وه،.
له‌و لاشه‌وه میوانه‌كان چه‌ند جرێك له رێگای یاریزانان رافا میرو یوسف نسێری و مونیر حه‌دادی گه‌یشتنه گۆلی میوانداره‌كه‌یان به‌لام سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام ته‌واو بوون و هه‌ردوو یانه به خالێكی یاریه‌كه رازی بوون كه‌ئه‌مه‌ش ئه‌نجامێكی خراب بوو بۆ تیپه‌كه‌ی هه‌رێمی ئه‌نده‌لوس.
یانه‌ی ئالاڤێش تووشی حه‌وته‌م یه‌كسان بوون هات و به بیست‌و دوو خال له پله‌ی هه‌ژده‌مینی ریزبه‌ندی مایه‌وه یانه‌ی سیڤیاش ده‌یه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و كۆی خاله‌كانیشی له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاو پێنج خال به‌رزكرده‌وه .
له‌لالیگادا سێڤییا و ئالاڤێش یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.