په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌موو به ده‌نگدان پرسی دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یه‌كلایی ده‌كاته‌وه.
په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی داهاتووی خۆی بڵاو كرده‌وه كه بڕیاره سبه‌ی شه‌موو به‌ڕێوه بچێت.
به‌گوێره‌ی خشته‌كه له دانیشتنی ئه‌مڕۆ شه‌مووی په‌رله‌مانی عێراق دوو پرس یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه، یه‌كێكیان پرسی دووباره كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردنه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌م پرسه‌ش له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
پرسی دووه‌میش به فه‌رمی دیاریكردنی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌بێت.
ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو دادگای باڵای فیدڕالی سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستووریی كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ جاری دووه‌م كۆببووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دادگاكه جه‌ختی كردبووه‌وه كه كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیدكردن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار نا یاسایی و نا ده‌ستوورییه.
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه‌ش، داوای له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كردبوو خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ن و كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی خۆكاندیكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به ده‌نگدان له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.