Erbil 38°C سێشەممە 10 شوبات 21:58

له‌پریمه‌رلیگدا لیڤه‌رپول سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر وێستهام یونایتد تۆماركرد

کوردستان TV
100%


له‌  گه‌ری بیست و هه‌شته‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی لێڤه‌رپول یه‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی و له‌م یاریه‌ش به‌ گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر له‌ یانه‌ی وێستهام یونایتدی میوانی برده‌وه‌ .
 یارییه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای ئه‌نفێلد به‌رێوه‌ چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری یاریزانانی هه‌ردوو یانه‌ به‌فشارو هێرش بردن بۆ سه‌ر گۆلی یه‌كتری ده‌ستیان به‌یاری كرد.
 له‌ خوله‌كی بیست و حه‌وت سادیۆ مانی سه‌نیگالی گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن یاریگا تۆمار كرد كه‌ ئه‌مه‌ش تاكه‌ گۆلی یاریه‌كه‌ بوو یانه‌ی لێڤه‌رپول زۆر به‌ زه‌حمه‌ت توانی پارێزگاری له‌م ئه‌نجامه‌ بكات و نۆزده‌مین بردنه‌وه‌ له‌م وه‌رزه‌ تۆمار بكات به‌مه‌ش كۆی خاله‌كانی تیپه‌كه‌ی یۆرگن كلۆب له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان بۆ شه‌ست و سێ خال به‌رزبۆوه‌و یانه‌ی وێستخامیش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و به‌ چل و پێنج خال له‌ پله‌ی پێنجه‌م مایه‌وه‌ .
 
 


                                                          

 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.