یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی نۆ وه‌رزی ڕابردووی خولی ئه‌ڵمانیا دوو خاڵی له هه‌فته‌ی بیست وپێنجه‌می خوله‌كه له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌ده‌ستداو به گۆڵێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزنی میوانی یه‌كسان بوو.
له خوله‌كی هه‌ژده‌دا، یاریزان نیكلاس سولێ سوودی له لێدانێكی كۆرنه‌ر وهگررت و گۆڵێكی بۆ بایرن به‌ده‌ستهێنا.
پاشان تۆماس مۆله‌ر یاریزانی بایرن گۆڵی به‌رامبه‌ری بایه‌رلیڤه‌ركوزنی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و شه‌ش تۆماركرد‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی، به‌م به‌رامبه‌ر بوونه‌ش كۆی خاڵه‌كانی بایرن میونشن له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان بۆ په‌نجاونۆ خاڵ به‌رزبووه‌وه‌و بایهرلیڤهركوزنیش به چل و پێنج خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.