Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 13:57

كه‌شناسی هه‌رێم: له‌كاته‌كانی شه‌ودا باران ده‌بارێت

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندرا.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ ئاسمانی پارێزگاكان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش به‌رزده‌بنه‌وه‌. 

راشگه‌یاندراوه‌، لە شه‌ودا ئاسمانی  پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی،  هه‌ڵه‌بجه‌ ، كەركوك،  دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەل بەرزبوونه‌وەی تۆزێكی سووك لەسەر بەشێك لە ناوچەكانی هه‌رێم.
كه‌شناسی  راشیگه‌یاندووه‌، هه‌ر له‌ئه‌مشه‌ودا باران بارین به‌شێوه‌ی نمه‌ باران و بارانی مام ناوه‌ند ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.  

كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كه‌به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
یه‌كشه‌ممه‌ 6 ى 3 ى 2022: 
هه‌ولێر 16 پله‌ ، دهۆك 14 پله‌ ، سلێمانی 14 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 15 پله‌ ، كه‌ركوك 20 پله‌.

دووشه‌ممه‌ 7 ى 3 ى 2022: 
هه‌ولێر 17 پله‌ ، دهۆك 15 پله‌ ، سلێمانی 13 پله‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ 13 پله‌ ، كه‌ركوك 18 پله‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.