Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 20:23

چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ رێڕەوی گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی لە شاری خارکێڤی ئۆكڕانیا بکرێتەوە

کوردستان TV
100%


سەرۆکی پارتی خزمەتکاری گەل، داڤید ئارخامیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە، چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ رێڕەوی گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی لە شاری خارکێڤ بکرێتەوە.

ئارخامیا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وەڵامی پرسیارێکی لە بارەی کردنەوەی رێڕەوی گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی دایەوە و، ئەوەی خستەڕوو کە ئەگەری هەیە، ئەمڕۆ ئەو رێڕەوە بکرێتەوە.

دوێنێ شەممە، لە شارەکانی ڤۆڵنۆڤاخا و ماریوپۆل، رێڕەوی گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی کرانەوە.
​​​

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ئەنجامی دانوستانەکانی سێی ئاداری نێوان رووسیا و ئۆکراینا، هەردوولا لەسەر کردنەوەی رێڕەوی گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی و راگەیاندنی ئاگربەستی کاتی لەو ناوچانەی ئۆکراینا رێککەوتن کە رەوشی مرۆییان لە مەترسیدایە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.