ئەمڕۆ یەکشەممە 2022.3.6، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی قائیمقامی ناوەند، لەدیوانی پارێزگا، بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و ڕێگەگرتن لەو کەس و لایهنانەی یاری بەنرخ و پێداویستییەکانی هەوڵاتییان دەکەن، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێر و چاودێرى ژوورى بازرگانى ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لە چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و نرخ و کەل و پەل و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان کردەوە و لێژنەی قائیمقامیەتی ناوەندی بەسەرۆکایەتی قائیمقام ڕاسپێردرا توندترین ئیجرائات لەگەڵ ئەو کەسانە بکرێت کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لەسەر هاوڵاتییان زیاد دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ڕایگەیاند: "جگە لەو خۆراک و پێداویستیانەى کەلەئاستى جیهانى نرخەکانیان گرانبووە، ڕێگە بە هیچ کەس نادەین بەهەر بڕ و بیانوێک بێت یاری بەبازاڕ بکات و نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویستی لەسەر هاوڵاتییان گران بکات، لێژنەکانى قائیمقامیەتى ناوەند و سەرجەم قائیمقامیەتەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر لەدوای ئەم کۆبوونەوەیەوە دەبێ تەواوی هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە بۆ چاودێریکردنی چڕ و ووردی بازاڕ و کۆنتڕۆڵی نرخی خۆراک و کەل و پەل و پێداویسییەکان، هەرخاوەن مارکێت، دوکان، گۆکایەک و کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات توندترین رێکاری یاسایی لەبەرامبەردا بگرنەبەر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.