Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:46

بایدن و زێلێنسكی تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی ئۆكراینا-یان كرد

کوردستان TV
100%


- كۆشكی سپی رایگه‌یاند' بایدن له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تێچووی رووسیا كه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئۆكراینا زیاتر ببێت، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هه‌نگاوانه‌ی گرتوویانەتەبه‌ر.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن و سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا تاوتوێی دوا پێشهاته‌كانی ئۆكراینا-یان كرد.

كۆشكی سپی رایگه‌یاند' بایدن له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌، بۆ ئه‌وه‌ی تێچووی رووسیا كه‌ هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر ئۆكراینا زیاتر ببێت، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بن له‌و هه‌نگاوانه‌ی گرتوویانەتەبه‌ر.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا خۆشحاڵی ده‌ربڕدرا له‌باره‌ی بڕیاری راگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ڤیزا و ماسته‌ركارت له‌ رووسیا، جه‌خت له‌ پشتیوانی ئیداره‌ی بایدن كرایه‌وه‌ بۆ ئۆكراینا له‌ رووی ئاسایش، مرۆیی و ئابوورییەوە و، ئاماژه‌ به‌وه‌ درا كه‌ ئیداره‌ی بایدن له‌ نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆنگرێس كار ده‌كات بۆ دابینكردنی هاوكاریی دیکەی دارایی بۆ ئۆكراینا.

نیگه‌رانییه‌كانیش خرانه‌ڕوو له‌ دوا هێرشی رووسه‌كان بۆ سه‌ر وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی له‌ ئۆكراینا و، ستایشی توانا و بوێری ئه‌و كارمه‌نده‌ ئۆكراینیانه‌ كرا كه‌ كارلێكه‌كانیان به‌ ئاسایشپارێزراوی هێشتووه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها هه‌ردوولا تاوتوێی دانوستانه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكرایناشیان كرد.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.