وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ توركیا ڕێككه‌وتوون 500 مێگاوات كاره‌بایان پێ بده‌ن و ڕه‌نگه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووش كاره‌باكه به تۆڕی نیشتمانی ببه‌سترێته‌وه.
ئه‌حمه‌د مووسا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی كاره‌با ماوه‌یه‌كه كار له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌كات بۆ هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ خستنه‌سه‌ری 3500 مێگاواتی تر.
ڕاشیگه‌یاند: ئومێده‌وارین بودجه‌ی زیاتر بۆ جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانمان ئاماده‌بن له‌گه‌ڵ دابینكردنی غاز و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی كاره‌با، چونكه ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه پێشتر بۆ وه‌زاره‌ت دانراوه زۆر كه‌مه، بۆیه داوامان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه بودجه‌ی زیاترمان بۆ كاره‌با دابین بكه‌ن.
ئه‌حمه‌د مووسا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئێستا كاره‌كانی به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بامان له‌گه‌ڵ توركیا ته‌واو كردووه و ڕه‌نگه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به ڕه‌سمی 500 مێگاوات كاره‌با له‌و وڵاته وه‌ربگرین.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌ختیشی كرده‌وه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای جه‌نه‌ڕال ئه‌لیكتریك كردووه بۆ گه‌یاندنی كاره‌با به‌شێوه‌ی ته‌ل له وڵاتی ئوردنه‌وه بۆ عێراق و ئێستاش پڕۆژه‌كه له كاردایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.