بەپێی دوا ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ملیۆنێک و 534 هەزار و 792 هاووڵاتی ئۆکراینی پەناهەندەی وڵاتان بوون.
کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) لە پێگەی تایبەتی خۆیەوە ڕایگەیاند: زیاتر لە ملیۆنێک و 534 هەزار و 792 هاووڵاتی ئۆکراینی پەناهەندەی وڵاتەکانی پۆڵەندا، هەنگاریا، سلۆڤاکیا، مۆڵداڤیا، ڕۆمانیا و وڵاتەکانی دیکە بوون.
ڕاشیگەیاند: لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا پێشبینی دەکەن ئەو ڕێژەیە بەرەو زیاتر هەڵبکشێ.
بەپێی ئامارەکان پۆڵەندا زیاترین پەنابەری ئۆکراینی لەخۆگرتووە کە 885 هەزار و 303 کەسن، وڵاتەکانی هەنگاریا 169 هەزار و 53 ، سلۆڤاکیا 113 هەزار و 967 ، مۆڵداڤیا 84 هەزار و 67 ، ڕۆمانیا 71 هەزار و 640 پەنابەریان لەخۆگرتووە، هەروەها 157 هەزار و 56 ئۆکراینی تر پەناهەندەی وڵاتەکانی دیکە بوون.
جێی باسە لە 24ی شوباتی ئەمساڵ هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دەستی پێ کرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.