Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:29

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا: زێلێنسكی بكوژرێت ئۆكراینا پلانی هه‌یه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ ده‌سه‌ڵات

کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئانتۆنی بڵینكن ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆكی ئۆكراینا، ڤلادیمیر زێلێنسكی بكوژرێت ئه‌وا ئۆكراینا پلانی هه‌یه‌ بۆ درێژه‌دان به‌ ده‌سه‌ڵات.

ئانتۆنی بڵینكن له‌ لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سی بی ئێسی ئه‌مریكی، سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی ڤلادیمیر زێلێنسكی و جه‌نگی رووسیا-ئۆكراینا دوا.

دوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌شكاره‌كه‌ ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ زێلێنسكی له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رۆك و سه‌ركردانه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردوون ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ "ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ دوا گفتگۆمان بێت" و پرسی ئه‌گه‌ر رووسیا زێلێنسكی بكوژێت، وه‌ڵامی ئه‌مه‌ چی ده‌بێت؟ ئایا پلانێكی دۆخی له‌ناكاوتان هه‌یه‌ بۆ پشتیوانییكردن له‌ ده‌سه‌ڵاتێك كه‌ ئه‌و سه‌رۆكایه‌تی نه‌كات؟" له‌ وه‌ڵامدا بڵینكن گوتی: بۆ ئه‌مه‌ ئۆكراینییه‌كان پلانیان هه‌یه‌ كه‌ له ئێستادا ناتوانم بچمه‌ نێو ورده‌كارییه‌كانییه‌وه‌، به‌ڵام من ده‌توانم ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ ئێمه‌ به‌م شێوه‌یه‌ یان به‌ شێوه‌یه‌ك خوازیاری به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتین.

هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ میانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری ئه‌وه‌ی چ جۆره‌ هاریكارییه‌ك له‌نێوان ئه‌مریكا و پۆڵه‌ندادا هه‌یه‌ سه‌باره‌ی به‌ دابینكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بۆ ئۆكراینا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ نێوان واشنتۆن و وارشۆدا هه‌یه‌.

ئانتۆنی بڵینكن رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا له‌گه‌ڵ دۆسته‌ پۆڵه‌ندییه‌كانمان باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هات و ئه‌و فڕۆكه‌ جه‌نگییانه‌یان بۆ ئۆكراینا دابینكرد، ئێمه‌ چۆن ده‌توانین جێگه‌كانیان بۆ پڕبكه‌ینه‌وه‌. له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ پۆڵه‌ندا كاری چالاك له‌باره‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان ده‌كه‌ین و ئاماژه‌ی به‌ خێرایی پێواژووه‌كه‌ كرد.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.