وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاند لەگەڵ ھاوپەیمانە ئەورووپییەکاندا تاوتوێی راگرتنی ھاوردەکردنی نەوتی رووسیایان کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن رایگەیاند لەگەڵ ھاوپەیمانە ئەورووپییەکاندا تاوتوێی راگرتنی ھاوردەکردنی نەوتی رووسیایان کردووە.
بڵینکن، لە میانی بەشداریکردنی لە پرۆگرامی "Meet the Press"ی کەناڵی ئێن بی سی-ی ئەمریکی، ئاماژەی بەوە کرد کە لەو رۆژانەی کە نرخی وزەی تێدا بەرزبووەتەوە تاوتوێی قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی نەوتی رووسیایان کردووە.
بڵینکن، گوتی: لەگەڵ ھاوبەشە ئەورووپییەکانمان بەشێوەیەکی چالاک تاوتوێی قەدەغەکردنی فرۆشتنی نەوتی رووسیا بۆ وڵاتەکانمان دەکەین. بەڵام، لە ھەمان کاتدا تاوتوێی پرسی بەردەوامبوونی خستنەڕووی جیھانیی نەوت بە شێوەیەکی سەقامگیر دەکەین.
لە دوای دەستپێکردنی شەڕی رووسیا-ئۆکراینا، نرخی نەوت بۆ سەرووی 100 دۆلار بەرزبوویەوە.
بەپێی راپۆرتێکی پەیمانگای ئۆکسفۆرد بۆ لێکۆلینەوەی وزە، لە دوای سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا بۆ سەر رووسیا و لە ئەگەری راوەستانی ھەناردەکردنی نەوتی رووسیا بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەوە ئەگەری ھەیە نرخی یەک بەرمیل خاوی برینت بۆ سهرووی زیاتر له 130 دۆلار بەرزببێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.