دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە لە هەولێر دەستیپێکرد و جۆر و بڕی ئەو خۆراکانەش راگهیاندرا كه بە هاووڵاتییان دەدرێت.
ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردهوه، بەسەر پەرشتی دلێر عبدولواحید بەڕێوەبەری بازرگانی کەل و پەلی خۆراكی هەولێر و بەڕێوەبەری کۆمەڵگای کۆگاکان و سەرجەم ئەمینداری کۆگاکان دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی 1/2022ی هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر .
ئهوهش خڕاوهته ڕوو دابەشکردنەکە بەم جۆرە بووه:
برنجی تایلەندی بۆ بنکەکەکانی :
بنکەی ( 210 )ی تەیراوە/ ناوشار .
بنکەی ( 211) ی ناوبازار/ ناوشار
( شەکر و فاسۆلیا و لەتکە نۆک )
بنکەکانی (216+220+ 221) دەوروبەری شار
وەکو بنەسڵاوە و کەسنەزان و دەوروبەری .
شاوێس و پیرزین و مەلائۆمەر و دەورو بەری ،
پیرمام و دەوروبەری .
ئاماژە بەوەشکراوە، چاوەڕوانی گەشتنی (زەیت و دۆشاوی تەماتە و برنج) دەکرێت بۆ کۆگاکان و دوای دەرچوونیان لە پشکنین دابەش دەکرێن.
هەروەها بڕی ( 500 )تەن ( برنج ) ی تایلەندی گەیشتە کۆگاکان . دوای ئەوەی لە پشکنینی وەزارەتی تەندروستی دەردەچێ دابەش دەکرێت؟بەسەر بریکارەکان.
ئەم بەشە خۆراکە لەسەر لیستی مانگی 1 ی 2022 .
بابەتی خۆراکەکە بۆ هەر نەفەرێک پێکهاتووە لە:
1- شەکر الاتحاد 1 کیلۆگرام .
2- زەیت تورکی یەک دەبەی 1 لتری.
3- دۆشاوی تەماتەی تورکی 1 قوتی 400 گرام.
4- فاسۆلیا تورکی 500 گرام.
5- لەتکە نۆکی رووسی 500 گرام
6- برنج تایلەندی 3 کیلۆگرام .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.