Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:35

وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا: جه‌نگ له‌ به‌ر ده‌رگای ئه‌ورووپایه‌، با رێگه‌ی پێ نه‌ده‌ین بێته‌ ژووره‌وه‌

کوردستان TV
100%


وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا، فلۆره‌نس پارلی، له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی ناتۆ و ئه‌و كه‌مپه‌ی کە سه‌ربازانی فه‌ڕه‌نسای لێیە له‌ رۆمانیا، رایگه‌یاند جه‌نگ له‌ به‌ر ده‌رگای ئه‌ورووپایه‌ و داوای كرد رێگه‌ نه‌درێت جه‌نگ بێته‌ ژووره‌وه.

پارلی به‌ یاوه‌ری سه‌ركۆماری رۆمانیا، كلاوس یۆهانس؛ سه‌رۆكوه‌زیرانی رۆمانیا، نیكۆلای چوكا و وه‌زیری به‌رگریی رۆمانیا، ڤاسیله‌ دینكو، بنكه‌ی سه‌ربازیی میخائیل كۆگالینسه‌ناویان له‌ نزیك به‌نده‌ری كۆنستانتا به‌سه‌ر كرده‌وه‌ كه‌ سه‌ربازانی حه‌وت وڵات له‌وێ ئه‌ركدارن.

پارلی به‌ سه‌رنج خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌، وه‌ك به‌شێك له‌ هێزه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ناتۆ، فه‌ڕه‌نسا 500 سه‌ربازی له‌ بنكه‌كه‌دا هه‌یه‌، گوتی: له‌م دۆخه‌ ناڕوونه‌دا بۆ پاراستنی ئاسایشی كیشوه‌ره‌كه‌مان پێداگیرین. به‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رگریی هه‌موومان یه‌كڕیزیی نه‌له‌رزیوومان به‌رامبه‌ر رووسیا نیشان ده‌ده‌ین.

وه‌زیری به‌رگریی فه‌ڕه‌نسا، فلۆره‌نس پارلی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه‌، جه‌نگ له‌ به‌ر ده‌رگای ئه‌ورووپایه‌ و داوای كرد رێگه‌ نه‌درێت جه‌نگ بێته‌ ژووره‌وه.

له‌ رۆژی هێرشه‌كه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكراینا له‌ 24ی شوبات تا ئێستا فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیكا به‌ په‌له‌ 800 سه‌ربازیان بۆ بنكه‌ی سه‌ربازیی ناتۆ له‌ كۆنستانتا ره‌وانه‌ كردووه‌.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.