Erbil 38°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 17:59

هه‌ولێر.. له‌ رێوڕه‌سمێكدا كتێبی (رسالتی من اجل كوردستان) بڵاوكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ شاری هه‌ولێر له‌ (كتێبخانه‌ی ئاشتی)  له‌ رێوڕه‌سمێكه‌دا  نووسه‌ر "غه‌فوور مه‌خمووری " سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان، نوێترین كتێبی چاپكراوی خۆی به‌زمانی عه‌ره‌بی به‌ناوی (رسالتی من اجل كوردستان) ناساند و به‌ واژۆی خۆی پێشكه‌شی ئاماده‌بووانی كرد.
له‌باره‌ی كتێبه‌كه‌ی نووسه‌ر غه‌فوور مه‌خمووری ده‌ڵێت " كتێبه‌كه‌م “رسالتی من اجل كوردستان” بریتییه‌ له‌ گوڵبژێرێك له‌و په‌یام و وتارانه‌ی كه‌وا له‌ چه‌ند كۆنگره‌ و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كوردستانی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا پیشكه‌شمان كردووه‌، هه‌روه‌ها له‌م كتێبه‌دا چه‌ند راپۆرته‌ هه‌واڵیك هه‌ن كه‌وا تایبه‌تن به‌ به‌شێك له‌ كۆڕو سمیناره‌ تایبه‌ته‌كانمان كه‌ له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌دا ئه‌نجاممانداون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ته‌نهاوته‌نها یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگیمان ده‌رده‌كانمان ده‌رمان ده‌كه‌ن و له‌ سه‌ركه‌وتن نزیكمان ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كمان پێویسته‌ وه‌ك چۆن دوژمن و داگیركه‌رانی كوردستان به‌ جیاوازی ئایدۆلۆژی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانییان له‌ دژی ئێمه‌ یه‌كیان گرتووه‌، پێویسته‌ ئێمه‌ش بۆ پاراستنی خۆمان و به‌رگرتن له‌ هه‌ڕه‌شه‌كان یه‌كبگرین و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌ییمان بكه‌ین و پێویسته‌ شاندی كوردستان به‌ یه‌كگرتوویی بچێته‌ به‌غداو شوێنانی دیكه‌".
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.