وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌یان له ڕووی جموجۆڵی ئاسمانی و قه‌ره‌باڵغیدا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پله‌ی یه‌كه‌مینی وه‌رگرتووه.
نزار ئه‌لزیادی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری ئاسمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو جموجۆڵی ئاسمانی و فڕۆكه‌وانی له عێراق له چاو ساڵی 2020 گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
ڕاشیگه‌یاند: كۆمپانیاكه‌مان له ساڵی 2021 په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چالاكتر و پته‌وتر كرد و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاسمانی عێراق قه‌ره‌باڵغتر بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری ئاسمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی چاودێری هه‌رێمی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه سه‌ر به ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی (ICAO)یه عێراق له ڕووی قه‌ره‌باڵغی ئاسمانی‌دا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر له 4 خاڵی به‌ده‌ستهێنا له كۆی گشتی 5 خاڵدا و به‌مه‌ش بووه یه‌كه‌م وڵات له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاسمانه‌كه‌ی قه‌ره‌باڵغترین بێت له ساڵی 2021.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.