ئەمڕۆ دووشەممه مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئیسپن لیندبەک باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و نەرویج کرا.
باڵیۆزی نەرویج لە ئوردن و عێراق وێڕای خستنەڕووی پڕۆژە و بەرنامەکانی وڵاتەکەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئامادەیی برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان لە گەڵ حکوومەتی هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشان دا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی هاوکارییەکانی حکوومەتی نەرویجی لەچوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ فراوانکردنی دەرفەتەکانی هاوکاری و هەماهەنگیکردن لە گەڵ نەرویج و بەهێزترکردنی پەیوەندیی هەمەلایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.