سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ دووشه‌م لیستی ئه‌و ناوانه‌ی بڵاو كرده‌وه كه خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی فڕه‌نسا كاندید كردووه كه بڕیاره مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
لۆران فابیۆس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری فڕه‌نسا ئاشكرای كرد كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی فڕه‌نسا 12 كه‌سایه‌تی ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن.
ئه‌و لیسته 12 كه‌سایه‌تییه‌ی كه خۆیان بۆ سه‌رۆكی فڕه‌نسا كاندید كردووه یه‌كێكیان ئیمانوێل ماكڕۆنی سه‌رۆكی ئێستای وڵاته، ڕكابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانیشی بریتین له ڤالێری پێكریس كاندیدی پارتی كۆماری فڕه‌نسا، ئیریك زیمۆر دامه‌زرێنه‌ری حزبی (Reconquest)، مارین لۆبان سه‌رۆكی پارتی گردبوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، جان لووك میلینشۆن سه‌رۆكی پارتی فڕه‌نسای یه‌كگرتوو، فابیان رۆسێل سكرتێری حزبی شیوعی فڕه‌نسا و نیكۆلا دوبۆن ئایجنان سه‌رۆكی پارتی ڕاستڕه‌وی فڕه‌نسا.
له لیسته‌كه‌دا هه‌روه‌ها ناوی ناتالی ئه‌رتۆد پارێزگاری شاری پاریس و ئان هیدالگۆ سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی فڕه‌نسا و چه‌ند كاندیدێكی تریش هه‌ن.
جێی باسه به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك كه ڕۆژنامه‌ی (لومۆند)ی فڕه‌نسی ئه‌نجامیداوه ده‌ركه‌وتووه كه ئیمانوێل ماكڕۆن سه‌رۆكی ئێستای وڵات چانسی دووباره سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردندا به‌هێزتره له‌چاو كاندیده‌كانی تر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.