سه‌باره‌ت به پرسی ئاستەنگەکانی بەغدا دژی هەرێم و موزایەدەی ناوخۆیی کاوە فەتحولڵا - چاودێری سیاسی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان رایگه‌یاند :
ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ، هه‌نگاو بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت ، ده‌ستوور جێبه‌جێ ناكه‌ن ، یاساكان وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ناكرێت ، له‌مپه‌ری ده‌ره‌كی و ناوه‌خۆ هه‌یه ، به‌شێكن له‌و هه‌نگاوانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ناشرین نیشان بده‌ن .
كه‌چی له واقیعدا ته‌نها پارتی دیموكراتی كوردستان ، خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت به‌رامبه‌ر به حكوومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان .
هه‌مان ئاواز و هه‌مان هه‌نگاو كه له دژی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا ده‌بیسترێت له ناوه‌خۆی كوردستان هه‌مان ئاواز و ده‌نگه‌كان دووباره ده‌بنه‌وه .
کاوە فەتحولڵا روونیكرده‌وه ، هه‌ندێ لایه‌ن هه‌ن خۆی له ناو حكوومه‌ته و ده‌یانه‌وێت وێنه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناشرین بكه‌ن . گوتیشی : به‌داخه‌وه له پارێزگای سلێمانی داهات ناگه‌رێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت ، ئه‌وه‌ش گرفتی بۆ دابه‌شكردنی مووچه دروست كردووه .
هه‌تا كێشه‌ی خۆیان له ناوچه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه ئۆباڵی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانی هه‌ندێ لایه‌نی ناوه‌خۆ و ئیقلیمی و عێراقی هه‌یه ، دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .
عەلی ئیبراهیم باغ - مامۆستای زانکۆ لای خۆیه‌وه سه‌باره‌ت به هه‌مان پرس رایگه‌یاند
له رووی سیاسه‌ت كردن له هه‌رێمی كوردستان نه‌بوونی به‌رپرسیاریه‌تییه به‌رامبه‌ر به حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ، خۆیان به لایه‌نی به‌رپرس نابینن به‌رامبه‌ر به‌و گرفتانه‌ی كه دووچاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن ، ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له سه‌ر شه‌قام .
ئێستا هه‌وڵ هه‌یه حكوومه‌ت لاواز بكه‌ن ، بۆیه هه‌موو پارته سیاسییه‌كانی دیكه پێویسته ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه له ئه‌ستۆ بگرن .
به‌ڕای عەلی ئیبراهیم باغ له رابردوو پارێزگای سلێمانی زۆر زیاتر له پشكی خۆی به ده‌ست گه‌یشتووه له داهات وخه‌رجییه‌كان ، زۆرجاریش ئێمه له دهۆك هه‌ستمان به ناره‌حه‌تی ده‌كرد .
هه‌موو داهاتی سنووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناگه‌رێته‌وه ناو خه‌زینه‌ی حكوومه‌ت ، ئه‌وه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌یه و ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت له سه‌ر هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.