Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 09:56

ئه‌لیاس زۆرگڤانى: له‌پێشبڕكێیه‌ك دا پله‌ى یه‌كه‌مى فۆتۆ مۆبایل-م به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%

له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیاو په‌ره‌سه‌ندنى گوزه‌رانى حه‌ڵكى كوردستان زۆركه‌س توانى له‌ دونیاى مه‌زجازى ته‌كنه‌لۆجیا به‌دواى هه‌ست و جێبه‌جێ كردنى ئاره‌زووه‌ تایبه‌تییه‌كانى خۆى بكه‌وێت، ره‌نگه‌ ئه‌و هه‌له‌ى بۆ نه‌وه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مى ئێستاى كورد هه‌لَكه‌وتووه‌ بۆ نه‌وه‌ى پێشتر فه‌راهه‌م نه‌بووبێ ، ئه‌لیاس عه‌زیز زۆرگڤانى ته‌مه‌ن 23 ساڵ،  یه‌كێكه‌  له‌و گه‌نجانه‌ى كه‌ توانیویه‌تى خۆى له‌ ناو بوارى فۆتۆگرافى ببینێته‌وه‌ و خولیاى و ئاره‌زوه‌كانى له‌گه‌ڵ سروشت تێكه‌ڵ بكات و رۆلى خؤى له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ى  ببینێته‌وه‌ . 

 

له‌ كه‌یه‌وه‌ ده‌ستت داوه‌ته‌ كاری فۆتۆ گرافه‌ری؟

_سەرەتایی خۆلیایی فۆتۆگرافیم دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ۲۰۱٦ ، کە بە موبایل دەستم کرد بەکاری فۆتۆگرافی سروشت . تا ئێستاش بەردەوامم  .

 

فۆتۆگرافه‌ری به‌ لای تۆوه‌ چی ده‌گه‌یێنێت؟

 

_فۆتۆگرافی تێکەڵبوونی خودی هونەرمەندە لەگەڵ لەو بوارەی تێدا کاری دەکات، دەیەوێت لە رێگای چاوی کامێراوە ئەو سات و دیمەنە جوانانە تۆمار بکات، ئەمەش بۆ کارێکی تایبەتیە، یاخۆد بۆ ئارەزووی خۆی وەک یادەوەری هەلبگرێت یان بڵاوکردنەوە لە سوشیاڵ میدیا ، کە دەگات بە بینەر بە چاوێکی جیاواز لە کەسی ئاسایی. ئەمەش هەستێکی خۆش بە فۆتۆگراف دەبەخشێت ،

 

میدیا راپۆرت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.