Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 09:49

سێبه‌شى ئافره‌ته‌ عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى ده‌بنه‌وه‌ و داواده‌كه‌ن یاسایه‌كى توند دابندرێ

کوردستان TV
100%

 سێبه‌شى ئافره‌ته‌ عێراقییه‌كان رووبه‌ڕووى  ده‌ستدرێژى ده‌بنه‌وه‌ و داواده‌كه‌ن  یاسایه‌كى توند  دابندرێ

له‌پاش ئه‌وه‌ى چه‌ندین رووداوى دیار له‌زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراقدا هاته‌كایه‌وه‌، هه‌ندێكیان كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى كوشتنى لێبكه‌وێته‌وه‌، ئه‌مه‌ وایكرد له‌شه‌قامى عێراقیدا جۆره‌ وه‌ڕسبوونێك بێته‌ئارا، به‌تایبه‌تیش سه‌باره‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ى تیایدا كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى پێوه‌ى ده‌ناڵێنێ.

خه‌ڵك داوا له‌ لایه‌نه‌كانى حكومه‌ت و سیاسى ده‌كرێ یاساى توند دژ به‌و دیاردانه‌ دابندرێ،  له‌مڕووه‌ (نازك شه‌ماس) وه‌ك چالاكوانێكى مه‌دنى و مامۆستاى زانكۆ، له‌پێشتردا رووبه‌ڕووى ئه‌و دیارده‌یه‌ بۆته‌وه‌ و ده‌ڵێت: له‌ناوچه‌ى جادریه‌ كاتێك له‌بازاڕێكى گشتى ده‌ڕۆیشتم، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن دوكاندارێك رووبه‌ڕووى وشه‌ى ناشیرینى سێكسى بوومه‌وه‌، كاتێكیش چووم بۆ بنكه‌ى پۆلیسى مه‌ده‌نى ناوچه‌كه‌ تا سكاڵا بكه‌م، ئه‌فسه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ سكاڵاكه‌مى ره‌تكرده‌وه‌، چونكه‌ پێیوابوو هیچ به‌ڵگه‌ و شایه‌تحاڵێكم نییه‌، له‌كاتێكدا زۆربه‌ى ئاماده‌بووانى ئه‌م رووداوانه‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ شایه‌تحاڵى ئه‌مجۆره‌ رووداوانه‌ بن.

ئه‌فسه‌رى بنكه‌كه‌ (ئافره‌ت بوو)، ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه‌ هیچ رێنمایى و یاسایه‌كى روون نییه‌"، باسیشى له‌وه‌كرد ناخۆشترین شتیش له‌نێوه‌ندى ئه‌م رووداوانه‌دا گله‌یى و گازانده‌یى ئه‌و ده‌وروبه‌ریه‌، كاتێك رووبه‌ڕووت ده‌بنه‌وه‌.

 

به‌شێك له‌ئافره‌ته‌ عێراقییه‌كان له‌توڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و سوشیاڵمیدیا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ گروپێكیان دامه‌زراندوه‌ و تیایدا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن "هه‌موو جۆر و شێوه‌كانى سێكسى له‌نێوه‌ندى كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقیدا باو و بڵاوه‌، هه‌ر له‌پلار و وه‌ڕسبوونه‌ جه‌ستیی و سێكسییه‌كان ده‌ستپێده‌كا، هاوكات ئه‌مكارانه‌ زۆر به‌روونى له‌شوێن و ده‌زگه‌ گشتییه‌كان به‌دى ده‌كرێ، زۆرجاریش كاره‌كه‌ ده‌گاته‌ ئه‌وه‌ى توندوتیژى جه‌سته‌ییان به‌رامبه‌ر بكرێ".

به‌پێى ژماره‌ نافه‌رمییه‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن هاوبه‌ندى ئافره‌تانى راگه‌یاندكار ده‌چووه‌، كه‌وا "77له‌سه‌داى ئافره‌تان رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى راسته‌وخۆ ده‌بنه‌وه‌، له‌كاتێكدا 90 له‌سه‌دا داوایانكردووه‌ یاسایه‌ك دابندرێ بۆ ره‌تدانه‌وه‌ى ئه‌و دیارده‌یه‌".

ئه‌و ژماره‌یه‌ى جێگه‌ى سه‌ره‌نجه‌ لێدوانى 78 له‌سه‌داى ئه‌و ئافره‌تانه‌ گوتوویانه‌ له‌ شوێنى كاردا تووشى ده‌ستدرێژى بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام  له‌به‌ر هۆكاره‌ ئابوورییه‌كان نه‌یانتوانیووه‌ كاره‌كه‌یان به‌جێبهێڵن، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ به‌پێى رێژه‌ى توێژینه‌وه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ جۆره‌كانى ده‌ستدرێژى ، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ 57 له‌سه‌داى ئافره‌تان رووبه‌ڕووى قسه‌ى زاره‌كى ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها 20 له‌سه‌دا تووشى لاقه‌ى سێكسى ده‌بنه‌وه‌، له‌كاتێكدا 5 له‌سه‌دا له‌نێو ماڵه‌كانیان تووشى ئه‌و حاڵه‌ته‌ ده‌بنه‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ى 7 له‌سه‌دا له‌رێگه‌ى سۆشیاڵمیدیا ئافره‌تان رووبه‌ڕووى ده‌ستدرێژى ده‌بنه‌وه‌.

نه‌میر بابان وه‌ك مافپه‌روه‌رێك  سه‌باره‌ت به‌به‌رزى رێژه‌ى حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى ، له‌بازاڕ و ده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌ت باس له‌وه‌ده‌كات، كه‌ "به‌پێى ژماره‌ نافه‌رمییه‌كان 65 له‌سه‌داى حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستدرێژییه‌كان له‌نێوه‌ندى بازاڕ و هۆیه‌كانى گواستنه‌وه‌ و ده‌زگه‌كانى ده‌وڵه‌تدا دێته‌كایه‌وه‌، له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنانه‌ ده‌بێ شوێنێك بێ بۆ زاڵبوونى یاساى گشتى، له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ شوێنێكى گشتی كۆمه‌ڵگه‌یه‌ و ده‌بێ نه‌ریت و ئاكاره‌كان بپارێزرێن، ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه‌ى یاساكانى عێراق له‌رزۆكه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك هانى ئه‌و حاڵه‌تانه‌ ده‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌زگه‌ ئاسایش و پۆلیس تا ده‌گاته‌ لێكۆڵه‌ره‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا هه‌یه‌، كه‌ ده‌ستدرێژى ئافره‌تان و كچان ده‌كه‌ن، چونكه‌ بێده‌نگیان ته‌نیا نیمچه‌ هاندانێك ده‌گه‌نێ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌شێكه‌ له‌پاشه‌كشه‌ى گیانى مه‌ده‌نیه‌ت له‌كۆمه‌ڵگه‌ى عێراقیدا".

 

تا ئێستا یاسایه‌كى تایبه‌ت نییه‌ باس ده‌ستدرێژى بكاته‌وه‌، به‌ڵكو چه‌ند مادده‌یه‌ك سزاى ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌دات، كه‌ له‌شوێنى كاردا لاقه‌ى ئافره‌تان ده‌كه‌ن، به‌پێى یاساى سزاى عێراقى ژماره‌ 111ى ساڵى 1969، گه‌وره‌ترین سزا به‌بوونى سه‌لماندنى شایه‌تحاڵه‌كانه‌ و به‌ندكردنى تاوانباریش تا ساڵێك بڕ ده‌كات، ئه‌مه‌ش كه‌مترین سزایه‌ له‌سه‌ر ئاستى جیهان، هاوكات مادده‌كانى 400-404 له‌سزاى عێراقییه‌كان لاقه‌كردنى ته‌نیا له‌شوێنى گشتییدا كورتكردۆته‌وه‌.

هه‌ڵمه‌ته‌كانى بۆ دانانى یاسایه‌ك بۆ ره‌تدانه‌وه‌ى دیارده‌ى ده‌ستدرێژى كردن به‌رده‌وامه‌، به‌تایبه‌تیش له‌م چه‌ند مانگه‌ى رابردوودا رێژه‌كه‌ى به‌رزبۆته‌وه‌، داواكارییه‌كان بۆ دانانى سزایه‌كى توند له‌نێوه‌ندى  لاپه‌ڕه‌كانى سۆشیاڵمیدیادا به‌رێژه‌یه‌كى زۆر به‌رزبۆته‌وه‌، هه‌روا هه‌ندێك چالاكوانى عێراقییه‌كان داوایان له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌، یه‌كێك له‌به‌ڵێنه‌ سیاسییه‌كانیان له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانى هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا با دانانى سزایه‌تى توند بێ به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كرده‌ى ده‌ستدرێژى ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان.

میدیا راپۆرت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.