گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا ئاشكرای كرد كه به لایه‌نی ئۆكراینییان گوتووه هه‌ركاتێك به مه‌رجه‌كانیان ڕازی بوون ڕاسته‌وخۆ شه‌ڕ راده‌گرن.
دمیتری پیسكۆف گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: له دانووستانه‌كاندا به لایه‌نی ئۆكراینیمان گوتووه هه‌ر كاتێك به مه‌رجه‌كانمان ڕازی بوون شه‌ڕ ڕاده‌گرین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه مه‌رجه‌كانی ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ بریتییه له گۆڕین یان هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئۆكراینا، وازهێنان له چوونه نێو هه‌ر یه‌كگرتنێك، داننان به‌وه‌ی كه دوورگه‌ی قه‌رم هی ڕووسیایه، هه‌روه‌ها داننان به سه‌ربه‌خۆیی هه‌ردوو كۆماری لۆگانسك و دۆنیتسك.
گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت ئۆكراینا له چه‌ك داماڵین.
جێی باسه هێرشه‌كانی سوپای ڕووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكراینا به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی ڤلادیمێر پووتین له ڕۆژی 24ی مانگی ڕابردووه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستاش شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له زۆرێك شاره‌كانی ئۆكراینا به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌و وڵاته بوونه‌ته قوربانی و په‌نابه‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.