Erbil 38°C چوارشەممە 06 ئایار 09:59

حکوومەتی هەرێم: ئاسانکارى بۆ قوتابییانی کورد لە ئۆکرانیا دەکرێت

کوردستان TV
100%


حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسانکاری بۆ قوتابییانی کورد لە ئۆکراینا دەکات بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.

د.ئارام قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییەکاندا ئەو قوتابییانەى لە ڕێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ درێژەدان بە خوێندنى بەرایى و خوێندنى باڵا ڕوویان لە زانکۆکانى وڵاتى ئۆکرانیا کردووە، ئاسانکارییان بۆ دەکرێت بە مەبەستى گەڕانەوەیان بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.

24ی شوباتی ئەمساڵ ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا دەستی پێ کرد، ملیۆنان کەس لە ترسی گیانیان لە وڵاتەکە دەرچوون و پەناهەندە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.